بۆ زانین خۆڕاگرتن، بۆ خۆڕاگرتن دانبه‌خۆداگرتن، بۆ دانبه‌خۆداگرتن خواترسی، بۆ خواترسی سۆزی برایانه، بۆ سۆزی برایانه خۆشویستن. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان تێدابێت و زیاد بكات، واتان لێده‌كات بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح ته‌مبه‌ڵ و بێبه‌رهه‌م نه‌بن. چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا كوێر و كورتبینه، له یادی چووه له گوناهه كۆنه‌كانی بێگه‌رد ببێته‌وه. بۆیه برایان، زیاتریش تێبكۆشن بۆ جێگیركردنی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌وازییه‌كه‌تان، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون، هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی پاشایه‌تیی جاویدانیی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئیشۆعی مه‌سیح.
دووه‌م په‌تڕۆس 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م په‌تڕۆس 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م په‌تڕۆس 6:1-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان