لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 8:9-15

دووه‌م قۆرنتێ 8:9-15 PNTZS

خوداش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له‌ هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له‌ هه‌موو كردارێكی باش زیادبن. وه‌ک نووسراوه‌: {به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ به‌ هه‌ژاران ده‌به‌خشێته‌وه‌، بێتاوانییه‌كه‌ی تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌} . جا ئه‌وه‌ی تۆو بۆ تۆوده‌ر و نان بۆ خۆراک دابین ده‌كات، تۆوتان دابین ده‌كات و چه‌ندباره‌ی ده‌كات و به‌رهه‌می خوداناسیتان زیاد ده‌كات. له‌ هه‌موو شتێک ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن، به‌ هه‌موو ده‌ستفراوانییه‌ک كه‌ به‌هۆی ئێمه‌ سوپاسی خودای لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌. چونكه‌ كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه‌ ته‌نها پێویستی پارساكان پڕ ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات. به‌ ئه‌زموونی ئه‌م ڕاژه‌یه‌، خودا شكۆدار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی دانپیانانتان به‌ ئینجیلی مه‌سیح و ده‌ستفراوانی دابه‌شكردنتان بۆیان و بۆ هه‌مووان. هه‌روه‌ها له‌ پاڕانه‌وه‌یان بۆ ئێوه‌، تامه‌زرۆی ئێوه‌ن له‌به‌ر ئه‌و به‌خششه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی خودا كه‌ پێتان دراوه‌. سوپاس بۆ خودا له‌ پێناوی ئه‌م به‌خشینه‌ی كه‌ به‌ ده‌م باس ناكرێت.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م قۆرنتێ 9:8-15 شێوەکاری؟؟؟