لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 1:9-8

دووه‌م قۆرنتێ 1:9-8 PNTZS

سه‌باره‌ت به‌ ڕاژه‌ بۆ پارساكان، پێویست نییه‌ بۆتان بنووسم، چونكه‌ چالاكیتان ده‌زانم و له‌لای ماقیدۆنییه‌كان شانازیم پێكردووه‌، كه‌وا له‌ پاره‌وه‌ ئه‌خائیه‌ ئاماده‌یه‌ و دڵگه‌رمیتان زۆر كه‌سی جۆش دا. به‌ڵام برایانم نارد، نه‌وه‌ک له‌م باره‌یه‌وه‌ شانازیمان پێتان پووچه‌ڵ بێته‌وه‌، تاكو وه‌ک وتم ئاماده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له‌ ماقیدۆنییه‌كان له‌گه‌ڵم هاتن و ئێوه‌یان به‌ نائاماده‌ییه‌وه‌ بینی، ئێمه‌ شه‌رمه‌زار نه‌بین چونكه‌ شانازیمان پێتان هه‌بوو. بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی له‌ برایان بپاڕێمه‌وه‌، تاكو پێشڕه‌وی بكه‌ن بۆ لاتان و زوو ئه‌و به‌خشینه‌تان ڕێک بخه‌ن كه‌ پێشتر به‌ڵێنتان داوه‌، تاكو وه‌ک به‌خشینی داڕشت بێت، نه‌ک ڕه‌زیلی. ئه‌مه‌ش بزانن. ئه‌وه‌ی كه‌م بچێنێت كه‌م ده‌دروێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ داڕشت بچێنێ به‌ داڕشت ده‌دروێته‌وه‌. با هه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دڵیه‌تی بیدات، نه‌ک به‌ دڵته‌نگی و ناچاری، چونكه‌ به‌خشه‌ری دڵخۆش خودا خۆشیده‌وێت. خوداش ده‌توانێت هه‌موو به‌خششێكتان بۆ زیاد بكات، تاكو هه‌موو كاتێ له‌ هه‌موو شتێک به‌ستان بێت، له‌ هه‌موو كردارێكی باش زیادبن.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م قۆرنتێ 9:1-8 شێوەکاری؟؟؟