برایان، حه‌زده‌كه‌ین به‌خششی خودا بزانن كه دراوه‌ته وارگه‌كانی ماقیدۆنیا. له ئه‌زموونی توندی ته‌نگانه خۆشییان لێ ڕژا و هه‌ژاری سه‌ختیان لێ ڕژایه‌وه بۆ دڵفراونی ده‌وڵه‌مه‌ندییان. گه‌واهیی ده‌ده‌م كه له خۆیانه‌وه به‌گوێره‌ی توانا و له سه‌رووی توانا به‌خشییان. لێمان پاڕانه‌وه و زۆر تكایان كرد تاكو به‌خشش و به‌شداربوون له ڕاژه‌ی پارسا‌كان وه‌ربگرین. نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، به‌ڵكو یه‌كه‌مجار خۆیان دایه په‌روه‌ردگار ئینجا ئێمه، به خواستی خودا، تاكو تكامان له تتوس كرد كه ئه‌م به‌خششه‌ی له‌لاتان ده‌ستی پێكردووه ته‌واوی بكات. به‌ڵام وه‌ک له هه‌موو شتێک زیاد ده‌كه‌ن: له باوه‌ڕ، له قسه‌كردن، له زانین، له هه‌موو كۆششێک، له خۆشویستنتان بۆ ئێمه، ئاوا له‌م به‌خششه‌ش زیاد بكه‌ن. وه‌ک فه‌رمان نادوێم، به‌ڵكو سه‌رڕاستیی خۆشویستنتان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كۆششی كه‌سانی دیكه تاقی ده‌كه‌مه‌وه. چونكه به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌زانن، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده، له پێناوی ئێوه‌دا بووه هه‌ژار، تا ئێوه به هه‌ژاری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بن. له‌مه‌شدا بۆچوونێک ده‌ده‌م، چونكه ئه‌مه سوودمه‌نده بۆتان. ئێوه پار ده‌ستتان پێكرد ببه‌خشن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌تان كردووه، به‌ڵكو خواستوشتانه. به‌ڵام ئێستا كاره‌كه‌ش ته‌واو بكه‌ن، هه‌روه‌ک چالاكی بۆ خواست بوو، ئاوا ته‌واوكردنیش به خواستی خۆتانه. چونكه ئه‌گه‌ر چالاكی هه‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێک هه‌یه‌تی په‌سه‌نده، نه‌ک به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی نییه‌تی. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه خه‌ڵكی دیكه بحه‌سێنه‌وه و فشارم له‌سه‌ر ئێوه بێت،
دووه‌م قۆرنتێ 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 1:8-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان