جا ئه‌گه‌ر به په‌یامه‌كه خه‌مبارم كردبن، په‌شیمان نیم، هه‌رچه‌نده په‌شیمان بوومه‌وه، چونكه ده‌بینم په‌یامه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌مباری كردن. به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ک كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه خه‌مبار بوون، به‌ڵكو چونكه خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. چونكه به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه هیچ زیانێک نه‌كه‌ن. چونكه خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه و بێ په‌شیمانییه، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه. كه‌واته سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له هه‌موو شتێك‌دا خۆتان سه‌لماند كه بێ‌تاوانن له‌و باسه‌دا.
دووه‌م قۆرنتێ 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 8:7-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان