لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

دووه‌م قۆرنتێ 2:7-11

دووه‌م قۆرنتێ 2:7-11 PNTZS

دڵتان بۆمان بكه‌نه‌وه‌. سته‌ممان له‌ كه‌س نه‌كردووه‌، كه‌سمان گه‌نده‌ڵ نه‌كردووه‌، چڵێسیمان به‌كه‌س نه‌بردووه‌. ئه‌مه‌ ناڵێم تا تاوانبارتان بكه‌م، چونكه‌ پێشتر وتوومه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌ دڵماندان، تا له‌گه‌ڵتان بمرین و له‌گه‌ڵتان بژین. زۆر متمانه‌م پێتان هه‌یه‌، زۆر شانازیشتان پێوه‌ ده‌كه‌م، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانماندا پڕبووم له‌ دڵنه‌وایی و شادییه‌كی زۆر. چونكه‌ له‌وه‌ته‌ی هاتووینه‌ته‌ ماقیدۆنیا، جه‌سته‌مان حه‌سانه‌وه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو لایه‌ک هه‌راسان بووین. له‌ ده‌ره‌وه‌ ناكۆكی و له‌ ناوه‌وه‌ ترس. به‌ڵام خودا كه‌ دڵنه‌وایی خاكساره‌كان ده‌كات، به‌ هاتنی تتوس دڵنه‌وایی كردین، نه‌ک ته‌نها به‌ هاتنی، به‌ڵكو به‌و دڵنه‌واییه‌ی له‌لایه‌ن ئێوه‌ كراوه‌. بۆی گێڕاینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی په‌رۆشی و په‌ژاره‌ و دڵگه‌رمیتان بۆ من، زیاتر دڵشاد بووم. جا ئه‌گه‌ر به‌ په‌یامه‌كه‌ خه‌مبارم كردبن، په‌شیمان نیم، هه‌رچه‌نده‌ په‌شیمان بوومه‌وه‌، چونكه‌ ده‌بینم په‌یامه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ک خه‌مباری كردن. به‌ڵام ئێستا دڵشادم، نه‌ک كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ خه‌مبار بوون، به‌ڵكو چونكه‌ خه‌مباریتان ئێوه‌ی بۆ تۆبه‌كردن برد. چونكه‌ به‌گوێره‌ی ویستی خودا خه‌مبار بوون، تاكو به‌هۆی ئێمه‌وه‌ هیچ زیانێک نه‌كه‌ن. چونكه‌ خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا، تۆبه‌كردنی به‌ره‌و ڕزگاری تێدایه‌ و بێ په‌شیمانییه‌، به‌ڵام خه‌مباریی جیهان مه‌رگی تێدایه‌. كه‌واته‌ سه‌یر بكه‌ن خه‌مباری به‌گوێره‌ی ویستی خودا چه‌ندی له‌ ئێوه‌دا به‌رهه‌م هێناوه‌: چ تێكۆشانێک، چ ناڕه‌زاییه‌ک، چ تووڕه‌ییه‌ک، چ ترسێک، چ تامه‌زرۆییه‌ک، چ دڵگه‌رمییه‌ک، چ تۆڵه‌یه‌ک. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆتان سه‌لماند كه‌ بێتاوانن له‌و باسه‌دا.

وەڵامەکان بۆ فەرمی نووسینەوەی سۆرانی کوردی؟؟؟ ویدیو بۆ دووه‌م قۆرنتێ 7:2-11 شێوەکاری؟؟؟