چونكه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه كه له خوداوه‌یه و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه. ئێمه‌ش له‌م ڕه‌شماڵه‌دا ده‌ناڵێنین، تامه‌زرۆین ماڵی ئاسمانیمان له سه‌ری بپۆشین، چونكه ئه‌گه‌ر پۆشیمان به ڕووتی نابینرێین. چونكه له‌م ڕه‌شماڵه‌داین له‌به‌ر بارگرانی ده‌ناڵێنین، كه نامانه‌وێت دایبكه‌نین به‌ڵكو بپۆشرێین، تاكو مه‌رگ له‌لایه‌ن ژیانه‌وه قووت بدرێت. به‌ڵام خودایه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی به تایبه‌ت بۆ ئه‌مه دروستكردووه، ئه‌ویش وه‌ک پێشه‌كی ڕووحی پێمان داوه. كه‌واته هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه له له‌شدا نیشته‌جێین، له په‌روه‌ردگار دوورین. چونكه به باوه‌ڕ ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ک به بینراو. ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین.
دووه‌م قۆرنتێ 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 1:5-8
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان