كه هه‌مان ڕووحی باوه‌ڕمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی نووسراو: {باوه‌ڕم هێنا بۆیه قسه‌م كرد} ، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هه‌یه بۆیه قسه ده‌كه‌ین. ده‌زانین كه ئه‌وه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه، ئێمه‌ش به ئیشۆع هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێوه‌ش ده‌مانباته به‌رده‌می خۆی. چونكه هه‌موو شته‌كان له پێناوی ئێوه‌یه، تاكو به‌خشش بۆ زۆر كه‌س زیاد بێت، سوپاسگوزاریش زیاد بێت بۆ شكۆمه‌ندیی خودا. بۆیه شكست ناهێنینن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش له‌ناوبچین، ئه‌وا ناوه‌ڕۆكمان ڕۆژ به ڕۆژ نوێتر ده‌بێته‌وه. چونكه ته‌نگانه‌ی سووک و كاتیمان زیاتر و زیاتر شكۆمه‌ندییه‌كی قورسی جاویدانی بۆ ئێمه لێ دێته كایه‌وه. ئێمه ته‌ماشای شته بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته نه‌بینراوه‌كان، چونكه بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.
دووه‌م قۆرنتێ 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە دووه‌م قۆرنتێ 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: دووه‌م قۆرنتێ 13:4-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان