بۆیه پێش هه‌موو شتێک تكا ده‌كه‌م، نوێژ و نزا و پاڕانه‌وه و سوپاسگوزاریتان بۆ هه‌موو خه‌ڵک بێت، بۆ پاشا و ده‌سه‌ڵاتداران، تاكو ژیانێكی ئاسووده و به هێمن بژین، به‌وپه‌ڕی له‌خوداترسی و ڕێزه‌وه. چونكه ئه‌مه چاک و په‌سه‌ندكراوه له‌لای خودای ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌ڵكی ڕزگاریان بێت و بۆ ڕه‌وا ناسین بێن. چونكه خودا یه‌كه و یه‌ک نێوانگر له‌نێوان خودا و مرۆڤدایه، ئیشۆعی مه‌سیحی مرۆڤ، ئه‌وه‌ی وه‌ک قوربانی خۆی بۆ هه‌مووان به‌ختكرد، گه‌واهیدانیش له كاتی گونجاو بوو. بۆ ئه‌مه من به موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان. جا ده‌مه‌وێ پیاوان له هه‌موو شوێنێكدا نوێژ بكه‌ن، ده‌ستی بێگه‌ردیان به‌رز بكه‌نه‌وه بێ تووڕه‌یی و مشت‌ومڕ. ژنانیش به پۆشاكی شه‌رمه‌وه خۆیان بڕازێننه‌وه، به ڕێز و شیاوی، نه‌ک به ئه‌گریجه و به زێڕ و مرواری و جلی گرانبه‌ها، به‌ڵكو به كرداری چاک شیاوی ژنێک بێت بانگه‌شه‌ی له‌خوداترسی بكات. ژن با له هێمنی و ئه‌وپه‌ڕی ملكه‌چیدا فێر بێت. به‌ڵام ڕێگا ناده‌م ژن فێركردن بدات و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر پیاودا هه‌بێت، به‌ڵكو له هێمنیدا بێت. چونكه یه‌كه‌مجار ئاده‌م شێوه‌ی كێشرا، ئینجا حه‌وا. هه‌روه‌ها ئاده‌م فریو نه‌درا، به‌ڵكو ژن فریو درا و كه‌وته گوناهه‌وه. به‌ڵام به منداڵبوون ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له باوه‌ڕ و خۆشویستن و پارسایی و شیاویدا بمێننه‌وه.
یه‌كه‌م تیماتیئوس 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تیماتیئوس 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تیماتیئوس 1:2-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان