ڕووح مه‌كوژێننه‌وه، پێشبینییه‌كان به سووک مه‌زانن، هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه، چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن، له هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه دوور بكه‌ونه‌وه. خودای ئاشتی خۆی به ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سه‌رڕاسته ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه ده‌یكات. برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن. به ماچێكی پارسا سڵاو له هه‌موو برایان بكه‌ن. سوێندتان به په‌روه‌ردگار ده‌ده‌م ئه‌م په‌یامه بۆ هه‌موو برا پارسا‌كان بخوێننه‌وه. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 19:5-28
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان