لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 15:5-28

یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 15:5-28 PNTZS

ئاگاداربن پاداشتی خراپه‌ به‌ خراپه‌ مه‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو هه‌میشه‌ بۆ یه‌كتری و بۆ هه‌مووان كۆشش بكه‌ن بۆ چاكه‌. هه‌میشه‌ دڵشادبن، بێ بڕانه‌وه‌ نوێژ بكه‌ن، بۆ هه‌موو شتێک سوپاسی خودا بكه‌ن، چونكه‌ خواستی خودا ئه‌مه‌یه‌ بۆ ئێوه‌ له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا. ڕووح مه‌كوژێننه‌وه‌، پێشبینییه‌كان به‌ سووک مه‌زانن، هه‌موو شتێک تاقی بكه‌نه‌وه‌، چی باشه‌ ده‌ستی پێوه‌ بگرن، له‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی خراپه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌. خودای ئاشتی خۆی به‌ ته‌واوی پارساتان بكات. ڕووح و ده‌روون و له‌شتان به‌ ته‌واوی بێ گله‌یی بپارێزێت له‌ هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان. سه‌رڕاسته‌ ئه‌وه‌ی بانگتان ده‌كات، كه‌ ده‌یكات. برایان، له‌پێناومان نوێژ بكه‌ن. به‌ ماچێكی پارسا سڵاو له‌ هه‌موو برایان بكه‌ن. سوێندتان به‌ په‌روه‌ردگار ده‌ده‌م ئه‌م په‌یامه‌ بۆ هه‌موو برا پارساكان بخوێننه‌وه‌. به‌خششی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان له‌گه‌ڵتان بێت. ئامین.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان