چونكه ئه‌مه‌یه خواستی خودا: پارساییتان، واز له داوێنپیسی بهێنن، هه‌ریه‌كه‌تان بزانێ جه‌سته‌كه‌ی به پارسایی و ڕێزه‌وه بپارێزێت، نه‌ک به ئاره‌زووی هه‌وه‌سبازی وه‌ک ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی خودا ناناسن. له‌م باره‌وه كه‌س ده‌ستدرێژی یان چڵێسی له‌گه‌ڵ براكه‌ی نه‌كات، چونكه په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ده‌كاته‌وه، وه‌ک پێشتر پێمان وتوون و ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه. چونكه خودا بانگی نه‌كردووین بۆ گڵاوی، به‌ڵكو بۆ پارسایی. كه‌واته ئه‌وه‌ی ڕه‌تی بكاته‌وه، مرۆڤ ڕه‌ت ناكاته‌وه به‌ڵكو خودا، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا‌ی خۆی پێدان. ده‌رباره‌ی خۆشویستنی برایانه، پێویست ناكات بۆتان بنووسم، چونكه خۆتان له خوداوه فێربوون یه‌كتریتان خۆشبووێ. چونكه ئه‌مه بۆ هه‌موو برایان له هه‌موو ماقیدۆنیا ده‌كه‌ن. به‌ڵام برایان تكاتان لێ ده‌كه‌ین، زیاتر بكه‌ن. پابه‌ند بن به هێمنی و كاروباری تایبه‌تی خۆتان بكه‌ن و به ده‌ستی خۆتان كاربكه‌ن، وه‌ک ڕامانسپاردوون، تاكو به لێوه‌شاوه‌یی ڕه‌فتار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و پێویستیتان به كه‌س نه‌بێت.
یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 4 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 4
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م تسلۆنیقێ 3:4-12
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان