چاوكراوه و بێدرا بن، چونكه شه‌یتانی دوژمنتان وه‌ک شێرێكی به نه‌عره‌ته‌یه، ده‌سووڕێته‌وه و ده‌گه‌ڕێ به‌دوای یه‌كێک تا قووتی بداته‌وه. به‌ربه‌ره‌كانێی بكه‌ن، جێگیر بن له باوه‌ڕ، بزانن براكانیشتان له جیهاندا هه‌مان ئازار ده‌چێژن. خودای هه‌موو به‌خششێک، ئه‌وه‌ی بانگی كردوون بۆ شكۆ جاویدانیه‌كه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدا، كه تۆزێک ئازارتان چێژت، خۆی ته‌واوكارتانه و جێگیرتان ده‌كات و به‌هێزتان ده‌كات و بناغه‌تان داده‌نێت. تاجاویدانی هێز بۆ ئه‌وه. ئامین. بـــه‌ده‌سـتـی ســـلـــفـــانـــۆس، كـــه بـــه بـــرای ســـه‌رڕاســـتـــی ده‌زانـــم، به وشه‌ی كه‌م بۆم نووسین، ئامۆژگاری ده‌كه‌م و گه‌واهیی ده‌ده‌م، كه ئه‌مه به‌خششه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خودایه كه تیایدا هه‌ڵده‌ستن. ئـــــه‌وه‌ی لــــه بـــــاڤــــل وه‌ک ئــــێــــوه هــــه‌ڵــــبــــژێــــردراوه، سـڵاوتـان لـێـده‌كـات، هـه‌روه‌هـا مـه‌رقـوسـی ڕۆڵـه‌كـه‌م. به ماچی خۆشویستن سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. ئــــاشـــــتـــی بـــۆ هـــه‌مـــووتـــان بــێــت، ئێوه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدان. ئامین.
یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م په‌تڕۆس 5
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م په‌تڕۆس 8:5-14
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان