لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3:4-8

یه‌كه‌م په‌تڕۆس 3:4-8 PNTZS

چونكه‌ به‌سمانه‌ له‌و كاته‌ی به‌سه‌رمان برد به‌ كردنی خواستی نه‌ته‌وه‌كان، له‌ به‌ڕه‌ڵایی و هه‌وه‌سبازی و سه‌رخۆشی و گه‌له‌گان و ئاهه‌نگی مه‌یخواردنه‌وه‌ و بتپه‌رستیی قێزه‌وه‌ن. له‌مه‌ سه‌رسام ده‌بن كه‌ له‌گه‌ڵیان ڕاناكه‌ن بۆ لافاوی هه‌مان به‌دڕه‌وشتی و جنێوتان پێ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ هه‌ژمارد ده‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یه‌ مردووان و زیندووان حوكم بدات. چونكه‌ بۆ ئه‌م هۆیه‌ موژده‌ درایه‌ مردووانیش، تاكو به‌گوێره‌ی خه‌ڵک له‌ جه‌سته‌دا حوكم بدرێن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی خودا له‌ ڕووحدا بژین. پایانی هه‌موو شتێک نزیک بووه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ژیر و چاوكراوه‌ بن تاكو نوێژ بكه‌ن. به‌ڵام پێش هه‌موو شتێک، با خۆشویستنتان بۆ یه‌كتری به‌ هێز بێت، چونكه‌ خۆشویستن گوناهی زۆر داده‌پۆشێت.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان