لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 7:4-12

یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 7:4-12 PNTZS

خۆشه‌ویستان، با یه‌كتریمان خۆشبووێ، چونكه‌ خۆشویستن له‌ خوداوه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێک خۆشویستنی هه‌بێت له‌ خوداوه‌ له‌دایكبووه‌ و خودا ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی نه‌بێت خودای نه‌ناسیوه‌، چونكه‌ خودا خۆشویستنه‌. به‌مه‌ خۆشویستنی خودا له‌نێوانماندا ده‌ركه‌وت: خودا ڕۆڵه‌ تاقانه‌كه‌ی نارده‌ جیهان تاكو به‌هۆیه‌وه‌ بژین. خۆشویستن له‌مه‌دایه‌: نه‌ک ئێمه‌ خودامان خۆشویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستین و ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ پۆشینی گوناهه‌كانمان نارد. خۆشه‌ویستان، ئه‌گه‌ر خودا ئاوا خۆشیویستین، پێویسته‌ ئێمه‌ش یه‌كتریمان خۆشبووێ. هه‌رگیز كه‌س خودای نه‌بینیوه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كتریمان خۆشبووێ، خودا له‌ نێوماندا جێگیر ده‌بێت و خۆشویستنه‌كه‌ی له‌ نێوماندا ته‌واوه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان