چونكه ئه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ. وه‌ک قائین مه‌بن، كه سه‌ر به خراپه‌كار بوو و برای خۆیی سه‌ربڕی. بۆچی سه‌ری بڕی؟ چونكه كاره‌كانی خۆی خراپ بوون و هی براكه‌ی خوداناسانه بوو. برایانم، لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه. ده‌زانین له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراینه‌وه، چونكه برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر كه‌سێک ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه بكوژه، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه. به‌مه خۆشویستنمان زانی: ئه‌و ژیانی خۆیی بۆ ئێمه دانا. ئێمه‌ش ده‌بێت ژیانی خۆمان بۆ برایان دابنێین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای هه‌بێت و براكه‌ی خۆی به نه‌داری بینی و دڵی لێی ڕه‌ق كرد، چۆن خۆشویستنی خودای تێدا ده‌مێنێته‌وه؟ ڕۆڵه‌كانم، با به وشه و زمان خۆشویستن نه‌كه‌ین، به‌ڵكو به كردار و به ڕه‌وا! به‌مه ده‌زانین سه‌ر به ڕه‌واداین و دڵمان ئۆقره ده‌رگرێت له ئاماده‌گی ئه‌و چونكه كاتێ دڵمان سه‌ركۆنه‌مان ده‌كات، خودا له دڵمان مه‌زنتره و هه‌موو شتێک ده‌زانێت.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 11:3-20
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان