ڕۆڵه‌كانی خودا و ڕۆڵه‌كانی ئیبلیس به‌مه ده‌رده‌كه‌ون: هه‌ر كه‌سێک خوداناسی نه‌كات له خوداوه نییه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆی خۆشنه‌وێت. چونكه ئه‌مه ئه‌م هه‌واڵه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه بیستتان: كه‌وا یه‌كترمان خۆشبووێ. وه‌ک قائین مه‌بن، كه سه‌ر به خراپه‌كار بوو و برای خۆیی سه‌ربڕی. بۆچی سه‌ری بڕی؟ چونكه كاره‌كانی خۆی خراپ بوون و هی براكه‌ی خوداناسانه بوو. برایانم، لاتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بێته‌وه. ده‌زانین له مه‌رگه‌وه بۆ ژیان گواستراینه‌وه، چونكه برایانمان خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی خۆشویستنی بۆ براكه‌ی نه‌بێت له مه‌رگدا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر كه‌سێک ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه بكوژه، خۆتان ده‌زانن هیچ بكوژێک له ژیانی جاویدانیدا نامێنێته‌وه.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 10:3-15
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان