به‌مه ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه و ڕه‌وای تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه. به‌مه ده‌زانین ئێمه له‌و داین: ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه ئاوا بژیێت. برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، له سه‌ره‌تاوه له‌لاتان بوو. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و وشه‌یه كه له سه‌ره‌تادا گوێتان لێی‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له ئه‌و و ئێوه‌دا هه‌یه: چونكه تاریكی به‌سه‌رچوو، وا ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌كه پرشنگ ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی وتی: له ڕووناكیدام و ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه، ئه‌وه تا ئێستا له تاریكیدایه. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆشبووێ له ڕووناكی‌دا جێگیر ده‌بێت و كۆسپی تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وا له تاریكیدایه و به تاریكی‌دا ده‌ڕوات، نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه.
یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 2 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 2
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م یوخه‌ننه‌ن 3:2-11
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان