ئه‌م قسانه وه‌ك مرۆڤ ده‌كه‌م؟ ئایا ته‌وراتیش ئه‌مانه ناڵێت؟ چونكه له ته‌وراتی مووشێ نووسراوه: {له كاتی گێره‌كردن ده‌می گا مه‌گره} . ئایا خودا بایه‌خ به گا ده‌دات؟ ئایا به ته‌واوی له پێناومان‌دا نه‌یووتووه؟ به‌ڵێ، له پێناوی ئێمه‌دا نووسراوه، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌كێڵێت پێویسته به هیواوه بكێڵێت، ئه‌وه‌ی گێره ده‌كات به هیوای به‌شداربوونه. ئه‌گه‌ر ئێمه شتی ڕووحیمان بۆتان چاندووه، ئایا زۆره ئه‌گه‌ر شتی ماددی له ئێوه بدروینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دیكه مافی پشتگیری‌یان له‌سه‌رتانه، ئایا ئێمه له‌پێشتر نین؟ به‌ڵام ئێمه ئه‌م مافه‌مان به‌كارنه‌هێنا، به‌ڵكو به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرین، نه‌وه‌ك كۆسپ دابنێین بۆ ئینجیلی مه‌سیح. ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی په‌رستگا ده‌كه‌ن له شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی قوربانگاش ده‌كه‌ن له قوربانگادا به‌شدارن؟ ئاواش په‌روه‌ردگار فه‌رمانی داوه: ئه‌وانه‌ی ئینجیل ڕاده‌گه‌یێنن گوزه‌رانیان له ئینجیله. به‌ڵام من شتێكم له‌مه به‌كارنه‌هێناوه. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه مه‌رگم باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر موژده بده‌م شانازیم نییه، چونكه پێویسته و خراوه‌ته ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده نه‌ده‌م! چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ. ئیتر پاداشتم چییه؟ ئه‌وه‌یه كاتێ موژده ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلتان پێ ده‌به‌خشم، ته‌نانه‌ت له ئینجیل‌دا مافی خۆم به‌كارنه‌هێنا.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 9 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 9
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 8:9-18
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان