لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 15:9-23

یه‌كه‌م قۆرنتێ 15:9-23 PNTZS

به‌ڵام من شتێكم له‌مه‌ به‌كارنه‌هێناوه‌. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه‌ مه‌رگم باشتره‌ له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر موژده‌ بده‌م شانازیم نییه‌، چونكه‌ پێویسته‌ و خراوه‌ته‌ ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده‌ نه‌ده‌م! چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه‌ بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ. ئیتر پاداشتم چییه‌؟ ئه‌وه‌یه‌ كاتێ موژده‌ ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلتان پێ ده‌به‌خشم، ته‌نانه‌ت له‌ ئینجیلدا مافی خۆم به‌كارنه‌هێنا. كه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، خۆم كرده‌ كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان ببه‌مه‌وه‌. بۆ جوو خۆم وه‌ك جوو لێكرد، تاكو جوو ببه‌مه‌وه‌. بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ته‌وراتن وه‌ك له‌ ژێر ته‌ورات، تاكو ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه‌. بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده‌ بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له‌ ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه‌. بۆ لاوازان بوومه‌ لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه‌. بۆ هه‌مووان بوومه‌ هه‌موو شتێک، تاكو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م. هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پێناوی ئینجیلدا ده‌كه‌م، تاكو تیایدا به‌شداربم.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان