سه‌باره‌ت به قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته بزانێت! به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبووێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه. جا سه‌باره‌ت به خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له جیهاندا نییه و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه جگه له یه‌كێک. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بووترێت خوداوه‌ند، ئه‌گه‌ر له ئاسمان بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك زۆر خوداوه‌ند و زۆر په‌روه‌ردگار هه‌یه به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه: باوک، كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه: ئیشۆعی مه‌سیح، كه هه‌موو شتێك به ئه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌وین.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 8 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 8
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:8-6
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان