ده‌رباره‌ی كچان و كوڕان، فه‌رمانێكی په‌روه‌ردگارم نییه، به‌ڵام بۆچوونێك ده‌ده‌م وه‌ك یه‌كێك په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێدا هاتبێته‌وه كه‌وا جێی متمانه بێت. وابزانم، له‌به‌ر ئه‌م ته‌نگانه‌یه‌ی ئێستا، باشه بۆ مرۆڤ ئاوا بمێنێته‌وه. ئایا تۆ به ژنه‌وه به‌ستراویته‌وه؟ داوای جیا بوونه‌وه مه‌كه. ئایا تۆ به ژن نه‌به‌ستراویته‌وه؟ داوای ژن مه‌كه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بهێنیت هه‌ڵه‌ت نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر پاكیزه‌ش مێرد بكات هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه. به‌ڵام ئه‌وانه له‌م ژیانه تووشی ماندووێتی ده‌بن، جا من ده‌مه‌وێ تووشتان نه‌كه‌م. خوشكان، برایان، ئه‌مه ده‌ڵێم: له‌ئێستاوه كاته‌كه كورت كراوه‌ته‌وه، تاكو ئه‌وه‌ی ژنی هه‌یه وه‌ك نه‌یبێت، ئه‌وانه‌ی ده‌گریێن وه‌ك نه‌گریێن، ئه‌وانه‌ی شادن وه‌ك شاد نه‌بن، ئه‌وانه‌ی ده‌كڕن وه‌ك موڵكیان نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی جیهان به‌كارده‌هێنن وه‌ك هه‌ر به‌كاری نه‌هێنن، چونكه وێنه‌ی ئه‌م جیهانه ڕووه‌و نه‌مانه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 7 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 7
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 25:7-31
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان