لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:5-9

یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:5-9 PNTZS

له‌نێوانتاندا داوێنپیسی ده‌بیسترێت! داوێنپیسییه‌ك كه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیشدا نییه‌: پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی ده‌ژیێت! ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه‌! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ له‌نێوانتاندا لابدرێت؟ هه‌رچه‌نده‌ به‌ له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به‌ ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی كردووه‌، وه‌ك ئاماده‌بم، به‌ ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، ئێوه‌ و ڕووحی من له‌گه‌ڵ هێزی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح كۆده‌بنه‌وه‌، كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته‌ بدرێته‌ ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت. له‌خۆباییتان باش نییه‌. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ هه‌ڵدێنێت؟ كه‌واته‌ خۆتان له‌ هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه‌، تاكو ببنه‌ هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه‌ فه‌تیره‌ن. چونكه‌ مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه‌ سه‌ربڕا. كه‌واته‌ با جه‌ژن بگێڕین، نه‌ك به‌ هه‌ویرترشی كۆن، هه‌ویرترشی به‌دكاری و خراپه‌، به‌ڵكو به‌ فه‌تیره‌ی دڵسۆزی و ڕه‌وا. له‌ په‌یامه‌كه‌مدا بۆم نووسین تێكه‌ڵی داوێنپیسان مه‌بن،

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان