ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌رستگای خودا وێران بكات، خودا وێرانی ده‌كات. چونكه په‌رستگای خودا پارسایه، ئه‌ویش ئێوه‌ن. با كه‌س خۆی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێنێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌نێوانتان خۆی به دانای ئه‌م ڕۆژگاره ده‌زانێت، با ببێته گێل تاكو ببێته دانا! چونكه دانایی ئه‌م جیهانه له‌لای خودا گێلایه‌تییه، چونكه نووسراوه: {ئه‌وه‌ی داناكان به فێڵبازی خۆیانه‌وه ده‌گرێت} . هه‌روه‌ها: {په‌روه‌ردگار بیركردنه‌وه‌ی داناكان ده‌زانێت كه پووچه‌ڵه} . كه‌واته، با كه‌س شانازی به مرۆڤ نه‌كات! چونكه هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، پۆڵۆس یان ئه‌پۆلۆس یاخود كیپه، جیهان یان ژیان یان مه‌رگ، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه، به‌ڵام ئێوه هی مه‌سیحن، مه‌سیحیش هی خودایه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 16:3-23
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان