برایان، من نه‌متوانی وه‌ك بۆ ڕووحییانی قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك بۆ جه‌سته‌ییه‌كان، وه‌ك بۆ ساوایان له مه‌سیحدا. شیرم ده‌رخوارد دان نه‌ك خواردن، چونكه هێشتا تواناتان نه‌بوو، به‌ڵكو ئێستاش تواناتان نییه. چونكه هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه كه ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟ چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم” ئه‌وی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم” ئایا هێشتا جه‌سته‌یی نین؟ پۆلۆس كێیه؟ ئه‌پۆڵۆس كێیه؟ ته‌نها ڕاژه‌وانن، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه باوه‌ڕتان هێناوه وه‌ك په‌روه‌ردگار به هه‌ر یه‌كێكی داوه. من چاندم و ئه‌پۆلۆس ئاوی دا، به‌ڵام خودا بوو گه‌شه‌ی پێكرد. ئیتر نه چێنه‌ر شتێكه و نه ئاودێر، به‌ڵكو خودا كه گه‌شه‌ی پێ ده‌كات. چێنه‌ر و ئاودێر یه‌كن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ماندووبوونی خۆی كرێی خۆی وه‌رده‌گرێت. جا ئێمه له‌گه‌ڵ خودا كار ده‌كه‌ین، ئێوه‌ش كێڵگه‌ی خودا و خانووی خودان. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌خششه‌ی خودا پێی‌داوم، وه‌ك ئه‌ندازیارێكی دانا بناغه‌م دانا و یه‌كێكی دیكه له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. به‌ڵام با هه‌ریه‌كه ئاگادار بێت چۆن له‌سه‌ری بنیاد ده‌نێت. چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت، ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه به ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه كه كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه كه له‌سه‌ری بنیادی ناوه، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك سووتا ئه‌وا زیانی پێده‌گات، به‌ڵام خۆی ڕزگاری ده‌بێت، وه‌ك یه‌كێك له نێو ئاگر هه‌ڵات. ئایا نازانن ئێوه په‌رستگای خودان و ڕووحی خوداتان تێدا نیشته‌جێیه؟ ئه‌گه‌ر یه‌كێك په‌رستگای خودا وێران بكات، خودا وێرانی ده‌كات. چونكه په‌رستگای خودا پارسایه، ئه‌ویش ئێوه‌ن.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 3 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 3
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 1:3-17
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان