لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 7:2-13

یه‌كه‌م قۆرنتێ 7:2-13 PNTZS

به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه‌ نهێنییه‌: دانایی شاراوه‌، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه‌ بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه‌. هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره‌ نه‌یانده‌زانی، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بیانزانایه‌، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا. به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت} . به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه‌ ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خوداش. چونكه‌ چ مرۆڤێك ده‌زانێت مرۆڤ چی تێدایه‌، ڕووحی مرۆڤ نه‌بێت كه‌ له‌ناویدایه‌؟ به‌م شێوه‌یه‌ كه‌س نازانێت خودا چی تێدایه‌ ڕووحی خودا نه‌بێت. ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له‌ خوداوه‌یه‌، تاكو له‌و شتانه‌ بزانین كه‌ خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له‌ فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه‌، به‌ڵكو له‌ فێركردنی ڕووحوه‌، بیری ڕووحییانه‌ بۆ كه‌سه‌ ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه‌.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان