لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 9:16-21

یه‌كه‌م قۆرنتێ 9:16-21 PNTZS

چونكه‌ ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م. جا كه‌س به‌ سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه‌ لام، چونكه‌ له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه‌ كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته‌ لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته‌ لاتان، به‌ڵام كه‌ بۆی ڕێككه‌وت، دێت. بێداربن، له‌ باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن. با هه‌موو كاروباره‌كێتان له‌ خۆشویستنه‌وه‌ بێت. برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه‌ ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له‌ ئه‌خائیه‌ پێشه‌به‌ره‌ بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارساكان ته‌رخان كردبوو، تاكو ئێوه‌ش ملكه‌چی وه‌ك ئه‌وانه‌ بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشان ئیش ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن. به‌ هاتنی ئیستیفانۆس و فه‌رتوناتۆس و ئه‌خائیكۆس دڵشاد بووم، چونكه‌ شوێنی ئێوه‌یان گرته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه‌، جا ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بناسن. وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یانن به‌ ناوی په‌روه‌ردگار به‌ گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو برایان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. به‌ ماچێكی پارسا سڵاو له‌ یه‌كتری بكه‌ن. من پۆڵۆسم، ئه‌م سڵاوه‌ به‌ ده‌ستی خۆم ده‌نووسم.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان