لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 5:16-11

یه‌كه‌م قۆرنتێ 5:16-11 PNTZS

كاتێ له‌ ماقیدۆنیا تێپه‌ڕیم دێمه‌ لاتان چونكه‌ به‌ ماقیدۆنیادا تێده‌په‌ڕم له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بم، یاخود هه‌موو زستان، تاكو ڕه‌وانه‌م بكه‌ن بۆ هه‌ركوێ بڕۆم. چونكه‌ ئه‌م جاره‌ نامه‌وێت ته‌نها به‌ سه‌رپێیی بتانبینم، به‌ڵكو هیوادارم به‌ خواستی په‌روه‌ردگار ماوه‌یه‌ك له‌لاتان بمێنمه‌وه‌. به‌ڵام تاكو ڕۆژی په‌نجایه‌مین له‌ ئه‌پیسۆس ده‌مێنمه‌وه‌، چونكه‌ ده‌رگایه‌كی مه‌زن و كاریگه‌رم بۆ كراوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌رهه‌ڵستاكاریشم هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م. جا كه‌س به‌ سووكی سه‌یری نه‌كات، به‌ڵكو به‌ ئاشتی ڕه‌وانه‌ی بكه‌ن تاكو بێته‌وه‌ لام، چونكه‌ له‌گه‌ڵ برایان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان