خۆشویستن هه‌رگیز ناكه‌وێت. به‌ڵام پێشبینی پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه و زمانه‌كان پایانیان دێت، زانستیش پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه. چونكه هه‌ندێك زانست ده‌زانین و هه‌ندێك پێشبینیش، به‌ڵام كاتێ ته‌واوه‌كه دێت، ئه‌و هه‌نده ناته‌واوه نامێنێت. كه منداڵ بووم، وه‌ك منداڵێك قسه‌م ده‌كرد، وه‌ك منداڵێك بیرم ده‌كرده‌وه، وه‌ك منداڵێك لێكم ده‌دایه‌وه. به‌ڵام كه بوومه پیاو، ئه‌وه‌ی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا. جا ئێستا له ته‌مدا ته‌ماشای ئاوێنه ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوایی ڕووبه‌ڕووه. ئێستا هه‌ندێك زانین ده‌زانم، به‌ڵام دوایی ته‌واو ده‌زانم، هه‌روه‌ك ته‌واو ناسراوم. به‌ڵام ئێستا ئه‌م سێیانه ده‌مێنێن، باوه‌ڕ و هیوا و خۆشویستن، به‌ڵام مه‌زنترینیان خۆشویستنه.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 13 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 13
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 8:13-13
ئایەتەکان پاشەکەوت بکە، ئۆفلاین بخوێنەرەوە، سەیری کلیپی فێرکاری بکە و زۆر شتی تر!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان