لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یه‌كه‌م قۆرنتێ 21:12-26

یه‌كه‌م قۆرنتێ 21:12-26 PNTZS

چاو ناتوانێت به‌ ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه‌!”. یان سه‌ر به‌ پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه‌!”. به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ لاوازتر دیاره‌ ئه‌وا پێویسته‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ واده‌زانین ڕێزی كه‌متره‌، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مایه‌ی ناشرینه‌كه‌ش جوانیه‌كی باشتری هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و جوانه‌كه‌ پێویستییان به‌وه‌ نییه‌. به‌ڵام خوداش له‌شی ڕێكخستووه‌، ڕێزی زیاتری داوه‌ته‌ ئه‌ندامی بێ ڕێز، تاكو دووبه‌ره‌كی له‌ له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به‌ یه‌كتری بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ئازاری هه‌بوو، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا ئازار ده‌چێژن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ڕێزی لێنرا، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ ده‌بن.

ڤیدیۆ پەیوەندیدارەکان