به‌ڵام بۆ بانگكراوان، جوو و یۆنانی، مه‌سیح هێزی خودا و دانایی خودایه. چونكه گێلایه‌تی خودا له مرۆڤ داناتره! لاوازی خودا له مرۆڤ به‌هێزتره! جا برایان، بڕواننه بانگكردنه‌كه‌تان، به‌گوێره‌ی جه‌سته زۆرتان دانا نه‌بوون، زۆرتان توانادار نه‌بوون، زۆرتان ماقوڵ نه‌بوون. به‌ڵكو خودا گێله‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو داناكان شه‌رمه‌زار بكات، خودا لاوازه‌كانی جیهانی هه‌ڵبژارد تاكو به‌هێزه‌كان شه‌رمه‌زار بكات. خودا پایه‌نزمه‌كانی جیهان و ڕق لێبوه و نه‌بووه‌كانی هه‌ڵبژارد، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه هه‌بووه‌كان، تاكو هیچ جه‌سته‌دارێك له‌به‌رده‌می شانازی نه‌كات. به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.
یه‌كه‌م قۆرنتێ 1 بخوێنەوە
گوێگرتن لە یه‌كه‌م قۆرنتێ 1
هاوبەشی بکە
هەموو وەشانەکان بەراورد بکە: یه‌كه‌م قۆرنتێ 24:1-30
Save verses, read offline, watch teaching clips, and more!
ماڵەوە
کتێبی پیرۆز
پلانەکان
ڤیدیۆکان