مەتا 1
1
بنەچەی عیسا
1ئەمە ڕەچەڵەکی عیسای مەسیحە، کوڕی داود، کوڕی ئیبراهیم:
2ئیبراهیم باوکی ئیسحاق بوو،
ئیسحاق باوکی یاقوب بوو،
یاقوب باوکی یەهودا و براکانی بوو،
3یەهودا باوکی پێرێز و زەرەح بوو کە تامار دایکیان بوو،
پێرێز باوکی حەسرۆن بوو،
حەسرۆن باوکی ڕام#1:3 یۆنانی: ئارام، بەڵام لە زمانی عیبری پێی دەگوترێت (ڕام). بڕوانە ڕائووس 4:19. بوو،
4ڕام باوکی عەمیناداب بوو،
عەمیناداب باوکی نەحشۆن بوو،
نەحشۆن باوکی سەلمۆن بوو،
5سەلمۆن باوکی بۆعەز بوو کە ڕاحاب دایکی بوو،
بۆعەز باوکی عوبێد بوو کە ڕائووس دایکی بوو،
عوبێد باوکی یەسا بوو،
6یەسا باوکی داودی پاشا بوو.
داود باوکی سلێمان بوو لەو ژنەی کە پێشتر ژنی ئوریا#1:6 دایکی سلێمان لەدوای کوژرانی ئوریا بووە ژنی داود. بوو،
7سلێمان باوکی ڕەحەڤەعام بوو،
ڕەحەڤەعام باوکی ئەبیا بوو،
ئەبیا باوکی ئاسا بوو،
8ئاسا باوکی یەهۆشافات بوو،
یەهۆشافات باوکی یەهۆرام بوو،
یەهۆرام باوکی عوزیا بوو،
9عوزیا باوکی یۆتام بوو،
یۆتام باوکی ئاحاز بوو،
ئاحاز باوکی حەزقیا بوو،
10حەزقیا باوکی مەنەشە بوو،
مەنەشە باوکی ئامۆن بوو،
ئامۆن باوکی یۆشیا بوو،
11یۆشیا باوکی یەهۆیاکین#1:11 یۆنانی: یەکنیا، بەڵام عیبرییەکە لە پەیمانی کۆندا یەهۆیاکینە، بڕوانە دووەم پاشایان 24:6. و براکانی بوو، لە کاتی ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل.
12لەدوای ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل،
یەهۆیاکین باوکی شەئەلتیێل بوو،
شەئەلتیێل باوکی زروبابل بوو،
13زروبابل باوکی ئەبیهود بوو،
ئەبیهود باوکی ئەلیاقیم بوو،
ئەلیاقیم باوکی ئازور بوو،
14ئازور باوکی سادۆق بوو،
سادۆق باوکی ئەکیم بوو،
ئەکیم باوکی ئەلیهود بوو،
15ئەلیهود باوکی ئەلعازار بوو،
ئەلعازار باوکی مەتان بوو،
مەتان باوکی یاقوب بوو،
16یاقوب باوکی یوسفی مێردی مریەم بوو، ئەوەی عیسای لێبوو، کە بە مەسیح#1:16 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ یان مەشیح. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16. ناودەبردرێت.
17بەم شێوەیە هەموو نەوەکان لە ئیبراهیمەوە هەتا داود چواردە نەوەن، لە داودەوە هەتا ڕاپێچکردنەکە بۆ بابل چواردە نەوەن، لە ڕاپێچکردنەکەشەوە بۆ بابل هەتا مەسیح چواردە نەوەن.
لەدایکبوونی عیسا
18لەدایکبوونی عیسای مەسیح بەم شێوەیە بوو: کاتێک مریەمی دایکی دەستگیرانی یوسف بوو، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە، دەرکەوت کە بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە سکی پڕبووە. 19یوسفی دەستگیرانی کە پیاوێکی چاک بوو، نەیویست ئابڕووی ببات، بڕیاری دا بە نهێنی دەستی لێ هەڵبگرێت.
20کاتێک بیری لەم شتانە دەکردەوە، فریشتەیەکی یەزدان هاتە خەونی و پێی فەرموو: «ئەی یوسفی نەوەی داود، مەترسە لەوەی مریەم بهێنیت، چونکە ئەوەی ئەو سکی پێی هەیە لە ڕۆحی پیرۆزە. 21کوڕێکی دەبێت ناوی دەنێیت عیسا#1:21 یۆنانی: یێسوس. عیبری: یەشوع. واتا (خودا ڕزگار دەکات.)، چونکە گەلەکەی لە گوناهەکانیان ڕزگار دەکات.»
22ئەمانە هەمووی ڕوویدا تاکو ئەوەی یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە#1:22 مەبەست لە پێغەمبەر ئیشایایە. فەرموویەتی بێتە دی: 23﴿ئەوەتا پاکیزەیەک سکی دەبێت و کوڕێکی دەبێت، ناوی لێ دەنێن ئیمانوێل،﴾#1:23 ئیشایا 7:14 کە بە واتای خودا لەگەڵمانە دێت.
24کاتێک یوسف لە خەو هەستا، ئەوەی فریشتەکەی یەزدان فەرمانی پێدابوو ئەنجامی دا و ژنەکەی گواستەوە. 25بەڵام هەتا کوڕەکەی نەبوو لەگەڵی جووت نەبوو، ئینجا ناوی لێنا عیسا.
Currently Selected:
مەتا 1: KSS
Highlight
Share
Copy
Want to have your highlights saved across all your devices? Sign up or sign in
کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ Biblica, Inc.
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™
Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc.
Used with permission. All rights reserved worldwide.