زەبوورەکان 1:121-6
زەبوورەکان 1:121-6 KSS
چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم، یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە، دروستکەری ئاسمان و زەوی. لێ ناگەڕێت پێت بخزێت، ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێت خەواڵوو نابێت و نانوێت. یەزدان پارێزگاری تۆیە، یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات، نە مانگ بە شەو.