ئیشایا 10:54-13
ئیشایا 10:54-13 KSS
هەرچەندە چیاکان نامێنن و گردەکان دەهەژێن، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت و پەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە. «ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە، ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم، بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم. قوللەکانت دەکەم بە یاقووت و دەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار، هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها. هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن و ئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت.