YouVersion Logo
Search Icon

یەکەم پوختەی مێژوو 8:16-13

یەکەم پوختەی مێژوو 8:16-13 KSS

ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن، کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن، با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن، بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی، پەرجوو و حوکمەکانی دەمی. ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو، ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی.

Video for یەکەم پوختەی مێژوو 16:8-13