1
زەبوورەکان 105:119
كوردی سۆرانی ستاندهرد
وشەکانی تۆ چرایە بۆ پێیەکانم، ڕووناکییە بۆ ڕێگام.
Compare
Explore زەبوورەکان 119:105
2
زەبوورەکان 11:119
وشەکانی تۆم لەناو دڵم پاراستووە، تاکو لە دژی تۆ گوناه نەکەم.
Explore زەبوورەکان 119:11
3
زەبوورەکان 9:119
گەنج بە چی هەڵسوکەوتی خۆی بێگەرد دەکات؟ بە پاراستنی وشەکانت.
Explore زەبوورەکان 119:9
4
زەبوورەکان 2:119
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە یاساکەی پەیڕەو دەکەن، بە هەموو دڵەوە ڕوو لە خودا دەکەن.
Explore زەبوورەکان 119:2
5
زەبوورەکان 114:119
تۆ پەناگا و قەڵغانی منیت، هیوام بە بەڵێنی تۆیە.
Explore زەبوورەکان 119:114
6
زەبوورەکان 34:119
تێمبگەیەنە و فێرکردنت پەیڕەو دەکەم، بە هەموو دڵەوە گوێڕایەڵی دەبم.
Explore زەبوورەکان 119:34
7
زەبوورەکان 36:119
دڵم بخەرە سەر یاساکانت، نەک سەر قازانج.
Explore زەبوورەکان 119:36
8
زەبوورەکان 71:119
چاک بوو بۆ من کە زەلیل بم، بۆ ئەوەی فێری فەرزەکانت بم.
Explore زەبوورەکان 119:71
9
زەبوورەکان 50:119
لە کاتی تەنگانەمدا دڵنەوایی من ئەمەیە: بەڵێنەکەت منی ژیاندەوە.
Explore زەبوورەکان 119:50
10
زەبوورەکان 35:119
بمخە سەر ڕێگای ڕاسپاردەکانت، چونکە دڵخۆشم دەکەن.
Explore زەبوورەکان 119:35
11
زەبوورەکان 33:119
ئەی یەزدان، فێری ڕێگای فەرزەکانی خۆتم بکە، هەتا کۆتایی بەجێیان دەهێنم.
Explore زەبوورەکان 119:33
12
زەبوورەکان 28:119
گیانم لە خەفەتان توایەوە، بەگوێرەی بەڵێنی خۆت بەهێزم بکە.
Explore زەبوورەکان 119:28
13
زەبوورەکان 97:119
چەند حەزم لە فێرکردنی تۆیە! بە درێژایی ڕۆژ لێی ورد دەبمەوە.
Explore زەبوورەکان 119:97
Home
Bible
Plans
Videos