1
پەندەکانی سلێمان 5:3-6
كوردی سۆرانی ستاندهرد
پڕ بەدڵ پشت بە یەزدان ببەستە و بە تێگەیشتوویی خۆت پشت ئەستوور مەبە. لە هەموو ڕێگاکانت بیناسە، ئەویش ڕێچکەکانت ڕاست دەکات.
Compare
Explore پەندەکانی سلێمان 3:5-6
2
پەندەکانی سلێمان 7:3
لەبەرچاوی خۆت، خۆت بە دانا مەزانە، لە یەزدان بترسە و لە بەدکاری بەدووربە.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:7
3
پەندەکانی سلێمان 9:3-10
بە سامانت ڕێزی یەزدان بگرە، بە یەکەمین بەرهەمی هەموو خەرمانەکانت. ئەمبارەکەت پڕ دەبێت هەتا تێری، قەڕابەکەت سەرڕێژ دەبێت لە شەرابی نوێ.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:9-10
4
پەندەکانی سلێمان 3:3
با خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی لێت جیا نەبنەوە، بە ملتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:3
5
پەندەکانی سلێمان 11:3-12
ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە، ڕقت لە سەرزەنشتی ئەو نەبێتەوە، چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات و وەک باوکێک بە کوڕ دڵخۆش دەبێت.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:11-12
6
پەندەکانی سلێمان 1:3-2
ڕۆڵە، فێرکردنەکەم لەبیر مەکە، فەرمانەکانم لەناو دڵتدا هەڵبگرە، چونکە ڕۆژگاری درێژ و ساڵانی ژیان و ئاشتیت بۆ زیاد دەکات.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:1-2
7
پەندەکانی سلێمان 13:3-15
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی دانایی دەدۆزێتەوە و بەو کەسەی تێگەیشتن بەدەستدەهێنێت، چونکە قازانجی لە قازانجی زیو باشترە و بەرهەمیشی لە زێڕ. لە یاقووت بەهادارترە و هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:13-15
8
پەندەکانی سلێمان 27:3
دەستی چاکە مەگرەوە لەوانەی شایستەی چاکەن، کاتێک لە تواناتدایە بیکەیت.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:27
9
پەندەکانی سلێمان 19:3
یەزدان بە دانایی زەوی دامەزراند، بە تێگەیشتنیش ئاسمانی چەسپاند.
Explore پەندەکانی سلێمان 3:19
Home
Bible
Plans
Videos