1
عیبرانییەکان 25:10
كوردی سۆرانی ستاندهرد
با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.
Compare
Explore عیبرانییەکان 10:25
2
عیبرانییەکان 24:10
هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک.
Explore عیبرانییەکان 10:24
3
عیبرانییەکان 23:10
با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە.
Explore عیبرانییەکان 10:23
4
عیبرانییەکان 36:10
چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن،
Explore عیبرانییەکان 10:36
5
عیبرانییەکان 22:10
هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا.
Explore عیبرانییەکان 10:22
6
عیبرانییەکان 35:10
کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە،
Explore عیبرانییەکان 10:35
7
عیبرانییەکان 26:10-27
ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە، بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات.
Explore عیبرانییەکان 10:26-27
Home
Bible
Plans
Videos