ئینجا داوای بەرەکەتی بۆ یوسف کرد و گوتی:
«ئەو خودایەی کە باوانم دۆستایەتییان لەگەڵی کرد،
ئیبراهیم و ئیسحاق،
ئەو خودایەی کە شوانایەتی کردووم
لە بوونمەوە هەتا ئەمڕۆ،
ئەو فریشتەیەی لە هەموو خراپەیەک منی کڕییەوە،
ئەم دوو کوڕە بەرەکەتدار بکات.
با بە ناوی خۆم و بە ناوی باوانم
ئیبراهیم و ئیسحاقەوە ناوببرێن،
با لەناو خاکەکەش زۆر زیاد بن.»