1
ئەفەسۆس 1:5-2
كوردی سۆرانی ستاندهرد
کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە، لە خۆشەویستیدا بژین، وەک مەسیح خۆشیویستین و لە پێناوی ئێمەدا خۆی بەختکرد، قوربانییەک و سەربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
Compare
Explore ئەفەسۆس 5:1-2
2
ئەفەسۆس 15:5-16
ئاگاداربن چۆن دەژین، نەک وەک نەفام، بەڵکو وەک دانا، کات بقۆزنەوە، چونکە زەمانە بەدکارە.
Explore ئەفەسۆس 5:15-16
3
ئەفەسۆس 18:5-20
بە شەراب سەرخۆش مەبن کە بەڕەڵایی تێدایە، بەڵکو پڕبن لە ڕۆحی پیرۆز: لەگەڵ یەکتری بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، لە دڵتانەوە گۆرانی و ستران بۆ یەزدان بڵێن، هەموو کاتێک و بۆ هەموو شتێک بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان سوپاسی خودای باوک بکەن،
Explore ئەفەسۆس 5:18-20
4
ئەفەسۆس 17:5
گێل مەبن، بەڵکو تێبگەن خواستی مەسیحی باڵادەست چییە.
Explore ئەفەسۆس 5:17
5
ئەفەسۆس 25:5
ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، هەروەک مەسیحیش کڵێسای خۆشویست و لە پێناوی خۆی بەختکرد،
Explore ئەفەسۆس 5:25
6
ئەفەسۆس 8:5
پێشتر ئێوە تاریکی بوون، بەڵام ئێستا ڕووناکین بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەست. وەک ڕۆڵەی ڕووناکی بژین،
Explore ئەفەسۆس 5:8
7
ئەفەسۆس 21:5
بە ترسی مەسیح ملکەچی یەکتری بن.
Explore ئەفەسۆس 5:21
8
ئەفەسۆس 22:5
ئەی ژنان، ملکەچی مێردەکانتان بن هەروەک چۆن ملکەچی مەسیحن.
Explore ئەفەسۆس 5:22
9
ئەفەسۆس 33:5
ئێوەش با هەر یەکێکتان ژنەکەی وەک خۆی خۆشبوێ، ژنیش ڕێز لە مێردەکەی بگرێت.
Explore ئەفەسۆس 5:33
10
ئەفەسۆس 31:5
﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾
Explore ئەفەسۆس 5:31
11
ئەفەسۆس 11:5
بەشداری کرداری تاریکی بێ بەرهەم مەکەن، بەڵکو ئاشکرای بکەن،
Explore ئەفەسۆس 5:11
Home
Bible
Plans
Videos