1
یەکەم تیمۆساوس 12:6
كوردی سۆرانی ستاندهرد
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا.
Compare
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:12
2
یەکەم تیمۆساوس 10:6
لەبەر ئەوەی خۆشویستنی پارە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هەموو جۆرە خراپەکارییەک، هەندێک کەس بەدوایدا گەڕان ون بوون لە باوەڕەکەیان و خۆیان تووشی ئازارێکی زۆر کرد.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:10
3
یەکەم تیمۆساوس 6:6
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:6
4
یەکەم تیمۆساوس 7:6
لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:7
5
یەکەم تیمۆساوس 17:6
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:17
6
یەکەم تیمۆساوس 9:6
بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:9
7
یەکەم تیمۆساوس 18:6-19
ڕایانبسپێرە چاکە بکەن و لە کاری چاکەدا دەوڵەمەند بن، دڵفراوان بن و ئامادەبن بەشی خەڵکی دیکە بدەن، بەم شێوەیە گەنجینە و بناغەیەکی چاک بۆ دواڕۆژ دادەنێن و ژیانێکی ڕاستەقینە بەدەستدەهێنن.
Explore یەکەم تیمۆساوس 6:18-19
Home
Bible
Plans
Videos