1
یەکەم تیمۆساوس 12:4
كوردی سۆرانی ستاندهرد
با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە بە نموونە بۆ باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا.
Compare
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:12
2
یەکەم تیمۆساوس 8:4
وەرزشی جەستەیی بۆ هەندێک شت سوودبەخشە، بەڵام لەخواترسی بۆ هەموو شتێک سوودبەخشە، چونکە بەڵێنی ژیانی ئێستا و داهاتووی تێدایە.
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:8
3
یەکەم تیمۆساوس 16:4
ئاگاداری خۆت و فێرکردنت بە، لەسەری بەردەوام بە، چونکە ئەگەر ئەمەت کرد خۆت و گوێگرانیشت ڕزگار دەکەیت.
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:16
4
یەکەم تیمۆساوس 1:4
ڕۆح بە ڕاشکاوی دەفەرموێ کە لە کۆتایی ڕۆژگاردا هەندێک کەس لە باوەڕەکە هەڵدەگەڕێنەوە و بە دوای ڕۆحی چەواشە و فێرکردنەکانی ڕۆحە پیسەکان دەکەون.
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:1
5
یەکەم تیمۆساوس 7:4
ئەفسانەی پووچ و هەقایەتی پیرێژنان ڕەت بکەوە، بەڵام خۆت لەسەر لەخواترسی ڕابهێنە.
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:7
6
یەکەم تیمۆساوس 13:4
هەتا دێم بایەخ بە خوێندنەوەی گشتی نووسراوە پیرۆزەکان و وتاردان و فێرکردن بدە.
Explore یەکەم تیمۆساوس 4:13
Home
Bible
Plans
Videos