1
یەکەم کۆرنسۆس 4:13-5
كوردی سۆرانی ستاندهرد
خۆشەویستی پشوودرێژییە، خۆشەویستی نیانییە. خۆشەویستی ئیرەیی نییە، شانازی نییە، لووتبەرزی نییە. بەدڕەوشتی نییە، بۆ خۆی داوا ناکات، زوو تووڕە نابێت و خراپەکان تۆمار ناکات.
Compare
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:4-5
2
یەکەم کۆرنسۆس 7:13
خۆشەویستی بەرگەی هەموو شتێک دەگرێت، باوەڕ بە هەموو شتێک دەکات، هیوا بە هەموو شتێک دەخوازێت، بۆ هەموو شتێک ئارام دەگرێت.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:7
3
یەکەم کۆرنسۆس 6:13
بە خراپە دڵخۆش نابێت، بەڵکو بە ڕاستی دڵشاد دەبێت.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:6
4
یەکەم کۆرنسۆس 13:13
ئێستا ئەم سێیانە دەمێننەوە: باوەڕ و هیوا و خۆشەویستی، بەڵام گەورەترینیان خۆشەویستییە.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:13
5
یەکەم کۆرنسۆس 8:13
خۆشەویستی هەرگیز نافەوتێت، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا دەوەستێت، قسەکردن بە زمانە ڕۆحییەکانیش کۆتایی پێدێت، زانیاریش نامێنێت،
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:8
6
یەکەم کۆرنسۆس 1:13
ئەگەر بە زمانەکانی خەڵک و فریشتە بدوێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا بوومەتە دەهۆڵی بە گرمەگرم و زوڕنای بە زیڕەزیڕ.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:1
7
یەکەم کۆرنسۆس 2:13
ئەگەر پەیامی خودا ڕابگەیەنم و هەموو نهێنی و زانیارییەک بزانم و باوەڕێکی تەواویشم هەبێت بۆ هەڵکەندنی چیا، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ نیم.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:2
8
یەکەم کۆرنسۆس 3:13
ئەگەر هەموو سامانم بدەمە هەژاران و هەتا سووتان لەشم دابنێم، بەڵام خۆشەویستیم نەبێت، ئەوا هیچ سوودێکم نابێت.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:3
9
یەکەم کۆرنسۆس 11:13
کە منداڵ بووم، وەک منداڵێک قسەم دەکرد، وەک منداڵێک بیرم دەکردەوە، وەک منداڵێک لێکدانەوەم دەکرد. کە بوومە پیاو، ئەوەی هی منداڵ بوو وازم لێ هێنا.
Explore یەکەم کۆرنسۆس 13:11
Home
Bible
Plans
Videos