1
یەکەم پوختەی مێژوو 11:29
كوردی سۆرانی ستاندهرد
ئەی یەزدان، بۆ تۆیە گەورەیی و توانا، مەزنی و پایەبەرزی و شکۆ، چونکە هەموو ئەوەی لە ئاسمان و لە زەویدایە هی تۆیە. ئەی یەزدان، پاشایەتی هی تۆیە و تۆ هەرەبەرزیت و لە هەمووان پایەبەرزتری.
Compare
Explore یەکەم پوختەی مێژوو 29:11
2
یەکەم پوختەی مێژوو 12:29
دەوڵەمەندی و ڕێز لەلای تۆوە دێن، تۆ فەرمانڕەوای هەمووانیت. هێز و توانا لە دەستی تۆدان تاکو هەمووان بەهێز و ورەبەرز بکەیت.
Explore یەکەم پوختەی مێژوو 29:12
3
یەکەم پوختەی مێژوو 14:29
«بەڵام من کێم و گەلەکەم کێیە هەتا بتوانین بەم دڵفراوانییەوە ببەخشین؟ هەموو شتێک لە تۆوە دێت، لەوەی کە هی تۆیە بە تۆمان بەخشییەوە.
Explore یەکەم پوختەی مێژوو 29:14
4
یەکەم پوختەی مێژوو 13:29
ئێستاش ئەی خودای ئێمە، سوپاست دەکەین و ستایشی ناوە شکۆدارەکەت دەکەین.
Explore یەکەم پوختەی مێژوو 29:13
5
یەکەم پوختەی مێژوو 10:29
داود لەبەردەم هەموو کۆمەڵەکە ستایشی یەزدانی کرد و گوتی: «ستایش بۆ تۆ ئەی یەزدان، خودای ئیسرائیل، باوکمانی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.
Explore یەکەم پوختەی مێژوو 29:10
YouVersion uses cookies to personalize your experience. By using our website, you accept our use of cookies as described in our Privacy Policy
Home
Bible
Plans
Videos